شکستی هێنانی کودیتای هێزە ئیماراتیەکان لە دورگەی سەقتەری یەمەن
هەوڵی هێزەکانی سەر بە ئیمارات بۆ کودیتا لە پارێزگەی مەجمەعولجەزایەر ی سەقتەری باشوری یەمەن رووبەڕووی شکست بووەوە .
ئەلعەرەبی جەدید بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند ، پرۆژەی کودیتای هێزە ئیماراتیەکان دوی ئەوە بوو کە عەبد ڕەببە مەنسوور هادی سەرۆکی حکومەتی وازلەکارهێناوی یەمەن پێنجشەممەی رابردوو ئەحمەد عەلی رەجدەهی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئەم پارێزگایەی بە هۆی دەست تێدابوونی لە گە ڵ جموجۆڵی هێزەکانی سەر بە ئیمارات لە کار دوور خستەوە .
بە وتەی ئەم سەرچاوانە ، بە دوای وەلانانی رەجدەهی ، هێزەکانی سەر بە ئیمارات هەڵیانکوتایە سەر ناوەندە ئاسیاشیەکان لە وان بنکەی پۆلیسی نەجدە و هەوڵیاندا کۆنتڕۆڵی ناوەندە ئسایشیەکانی ئەم پارێزگەیە بگرنەدەست کە بە وەخۆکەوتنی کاربەدەستانی خوجێیی بە فەرماندەریی رمزی مەحرووس پارێزگاری سەقتەری ئەم هەوڵە پوچەڵ بووەوە .