تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای یەمەن: ڕەوتی ئاشتی بەڕاگرتنی دەسدرێژکاریی دەس پێ دەبێ

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای یەمەن پێی داگرت: ڕەوتی ئاشتی بەڕاگرتنی دەسدرێژکاری و هەڵگرتنی گەمارۆ و لێبڕاوەیی پراکتیکی دوژمن دەس پێ دەبێ.

بەپێی راپۆری رۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم؛ سەرلەشکر"محەممەد عەبدولکەریم ئەلغماری" لەدیمانە لەگەڵ رۆژنامەی "ئەلیەمەن جەدید" وتی: هێزە یەمەنییەکان ئەمڕۆ بەهێزتر بوون و چەکی پێش پێگریان هەیەو دەتوانن بەهۆیانەوە، هەڵمەتگەلی سەرکەوتووانە ئەنجام بدەن و ئەگەر دوژمنی سەعودی خوازیاری شەڕێکی درێژخایەنە، یەمەن ئامادەیە بەرەڤانی لەوڵات بکات.

سەرلەشکر ئەلغماری پێی داگرت : ئەگەر دەسدرێژکاریی هاوپەیمانیی سەعودی بەدژ یەمەن درێژەی بێ، ئەو هێندەش هەڵمەتی سەربازیی- بەرگری و ڕەوای یەمەن بەهێز دەکرێ و زەبر دەدات لە ئامانجە جۆراوجۆرەکان و پلانی ئامانجی سوپای یەمەن بەرفراانتر دەبێ.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای یەمەن وتی: حکومەتی ئەمریکا بەناردنی کارناس و سیستەم  وچەکەمەنی، پارەی عەرەبستان بەتاڵان دەباو درێژکردنەوەی دەسدرێژکاریی ئامانجی ئەمریکاو ئیسرائیلە.

ئەلغماری پێی داگرت: دوژمن لە ئەنجامی شکست هێنانەکانی لەقۆناخی بێهیوایی دایەو یەمەن ئەمڕۆ لەئاراستەی سەرکەوتن و حەماسە ئافراندن دایە.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ دەستی کرد بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لەشازە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ