عێراق ھێرشی تورکیا بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369876-عێراق_ھێرشی_تورکیا_بۆ_سەر_سووریای_ئیدانە_کرد
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق شەوی پێنج شەممە ھێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریای ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 03:30 Asia/Tehran
  • عێراق ھێرشی تورکیا بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق شەوی پێنج شەممە ھێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریای ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە توییتێڕەکەی دا وێڕای ئیدانە کردنی ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا نووسی: تاقمە توندئاژۆکان ئەم ھەلە دەقۆزنەوە.

ئەحمەد ئەبوغەیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، میسر، عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانیش ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە خاکی سووریایان ئیدانە کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم وڵاتە لە باکووری سووریای کرد بە بیانووی خەباتی دژی کوردانی ئەم وڵاتە.

«فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش لەپاش دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بە ناو «چاوگەی ئاشتی» بانگەشەی کرد کە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.