پەلامارەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن
تشرینی یهکهم 15, 2019 15:37 Asia/Tehran
دەستدرێژکارانی هاوپەیمانی سەعوودی ناوچە ئاوەدانەکانیی ستانی حۆدەیدە،لە رۆژئاوای یەمەن، داوەتە بەر پەلامارەکانی تۆپخانەیی خۆی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری مێهر،ناوچەی "حەیس" ،باشووری ڕۆژئاوای ستانی"حۆدەیدە" بوو بەئامانجی زۆرترین پەلامارەکانی تۆپخانەیی دەستدرێژکارانی سەعوودی .
فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی سەعوودی یش زانکۆی ئەندازیاری شاری "حۆدەیدە"یان بۆردومان کرد.
هێشتا لە ژمارەی زەرەرو زیانی ئەم پەلامارانە ڕاپۆرتێک بڵاونەبۆتەوە. ئەمەو لەلایەکی ترەوە سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وڵامیی پەلاماری دەستدرێژکارانی سەعوودی بە ئەنجامدانیی ئۆپەراسیۆن لە ستانەکانی "ئەلجووف"،باکوور،و "تەعیز"، رۆژئاوای یەمەن، ژمارێک لە ئەندامانی بەکڕێگیراوی سەعوودیان کوشتووە و بریندار کردووە.