تاڵان کردنی حەوت ملیارد دوڵار لە داهاتە نەوتیەکانی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی سەعودیاوە
وەزیری نەوت و کانزای یەمەن ڕایگەیاند : ساڵانە فرەتر لە حەوت ملیارد دوڵار لە داهاتە نەوتیەکانی وڵاتەکەی لە لایەن هاوپەیمانی سەعودیاوە تاڵان کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە" ئەحمەد دارس" شەوی پێنج شەممە وتی: داهاتە نەوتیەکان تەنیا لە پارێزگەی مەعریب ، ڕۆژانە ٧٠٠ ملیۆن ڕیالی یەمەنیە کە لە لایەن هاوپەیمانی سەعودی وهێزەکانی سەربەوان تاڵان وچەپاو دەکرێت. ناوبراو وتی: بەرهەم هێنانی ئێستاکەی نەوت دەگاتە هەشتا هەزاربەرمیل لە ڕۆژدا کە دەسدرێژکاران لە بازاڕی ڕەش دا دەیفروشن .وەزیری نەوت وکانزای یەمەن وتیشی: بە داهاتە نەوتیە چەپاوکراوەکان دەکرێ موچەی یەک مانگ ونیوی هەموو کارمەندانی دەوڵەت لە سەعدە لە باکوور هەتا جەزیرەی سەقتەری لە باشوور بدرێت. " ئەحمەد دارس" سەرەتای مانگی ڕابردووی زایینیش ڕایگەیاند: وڵاتانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاروبەکرێگیراوانیان لە ساڵی ڕابردوو فرەتر لە هەژدە ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویب یەمەنیان چەپاو کردووە کە داهاتەکانی فرووشتنی ئەم ڕادە نەوتەی یەمەن ڕژاوەتە بانکی نیشتمانی عەرەبستانی سەعودی . سەیید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی ، سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵایش یەکشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند لە سەرەتای شەڕی یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ هەتا ئێستاکە ، فرەتر لە ١٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ناوچەکانی ژێر داگیر کاری هاوپەیمانی سەعودی -ئیماراتی بە تاڵان براوە.