کانونی یه‌که‌م 01, 2019 19:29 Asia/Tehran
  •  خۆپیشاندانیی خەڵکی یەمەن لە ستانی ئابیەن بۆ چوونە دەری هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی

خەڵکی ناوچەی ئەلوەزیع سەر بە ستانی ئابیەن لە باشووری یەمەن بەبەڕێوە بردنی ،خوازیاری چوونە دەری هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی و ئیمارات لەیەمەن بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤزیۆن، خەڵکی ناوچەی ئەلوەزیع کە زێدی"عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەنە، لەم خۆپیشاندانە بەبەرزکردنەوەی دروشمگەلێک لە سەر پێویستی چوونە دەری هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی و ئیماراتی لەیەمەن، کۆتایی دان بە شەڕ و دەستەڵاتداریەتی یەمەنییەکان بە سەر وڵاتی خۆیان جەختیان کرد..بەشداربووانیی ئەم خۆپیشاندانە کەئەنجوومەنی ڕزگاری نیشتمانی باشووری یەمەن خوازیاری بەڕێوە چوونی بووە، بەبڵاوکردنەوەی  بەیاننامەیەک ڕایانگەیاندووە: سەرەڕای لە خۆبووردییەکانیی خەڵکی پارێزگای باشوورییەکانی یەمەن لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، ئەم ناوچەگەلە جاریکی تر لەلایەن هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی داگیرکراون. هەر لەم حاڵە،"مۆحەممەد سێکین ئەلجۆعدەنی" لە ڕێبەرانی ئەنجوومەنی ڕزگاری نیشتمانی باشووری یەمەن  بە ئاماژە بە هەوڵی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ نانەوەی فیتنەکانی مەزهەبی و ناوچەیی لە باشووری یەمەن، گوتیشی: ئەم ناوچەیە کەوتە ژێر داگیرکاری تازەوە. ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی دوای پەلامار بۆ سەر یەمەن لەمارچی ٢٠١٥،هەرکام، بەشگەلێکی ئەم وڵاتەیان داگیر کردووە و لە بەکرێگیراوانی نێوخۆیی بۆ ئۆپەراسیۆنی دژی هێزەکانی یەمەنی کەڵک وەردەگرن.

سەرپەیڤ