ئەمریکا بایکۆتی تورکیا لەسەر پەلامار بۆسەر کوردەکانی سووریا جێبەجێ دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372806-ئەمریکا_بایکۆتی_تورکیا_لەسەر_پەلامار_بۆسەر_کوردەکانی_سووریا_جێبەجێ_دەکات
بەرپرسی لێژنەی پێوەندی دەرەوەیی سینای ئەمریکا دەبێژێت بەزوویی گەڵاڵەی بایکۆتی تورکیا لەبەر کردەوەی سەربازی لە باکووری سووریا دێنێتە ئاراوەو جێبەجێی دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2019 12:36 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بایکۆتی تورکیا لەسەر پەلامار بۆسەر کوردەکانی سووریا جێبەجێ دەکات

بەرپرسی لێژنەی پێوەندی دەرەوەیی سینای ئەمریکا دەبێژێت بەزوویی گەڵاڵەی بایکۆتی تورکیا لەبەر کردەوەی سەربازی لە باکووری سووریا دێنێتە ئاراوەو جێبەجێی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، پەلاماری سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە مانگی ئۆکتۆبەر لەگەڵ نەیارەتی توندی سینا وکۆنگرەی ئەمریکا ڕووبە ڕوو بوویەوە. هەڵبەت ئەم دوو ڕێکخراوە یاسادانەرە لەبەر کردەوەی تورکیا بۆ کرێنی سیستمی بەرەڤانی ئیس ٤٠٠ لە ڕووسیا ، پێشنیاری تریشی بۆ بایکۆتی تورکیا دا بە دەستەوە. کۆنگرەی ئەمریکا لە مانگی نوامبەرگەڵاڵەیەکی بۆ بایکۆتی تورکیا لەبەر کردەوەی سەربازی لەدژی کوردەکان لە باکووری سووریا بە دەنگی زوورینە پەسەن کرد بەڵام ئەم پەسەن کراوەیە هێشتا لە سینا دا بۆ دەنگ وەرگرتن جێبەجێ نەکراوە. جیم ڕیش، سەرۆکی لێژنەی پێوەندی دەرەوەیی سینا بە گۆڤاری دیفنس نێوز وتوویەتی هەرچی خێراتر پەسەن کراوی بایکۆتی تورکیا لەبەر کردەوەی سەربازی لە باکووری سووریا لە سینا جێبەجێ دەکات وئەنجامی دەدات. ناوبراو وتی: تورکیا پێشتر لە بەر کڕێنی سیستمی بەرگری ئیس چوارسەد لە ڕووسیا لە بەرنامەی بەرهەم هێنانی هاوبەشی فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئیف ٣٥ وەدەرنراوە. ئەم سیاسەت وانە ئەمریکیە پیداگری کرد کە دەبێ بایکۆتی تورکیایش هەرچی زووتر جێبەجێ بکرێت. جیم ڕیش پیداگری کرد کە ئەمریکا لە بایکۆت کردنی  تورکیا جیددیە .