کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سعودی لە پەلاماری موشەکیی یەمەنیەکاندا
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سعودی دەکەن لە هەڵمەتی بە موشەکی هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو رایگەیاند ، پێکرانی بنکە و بارەگاکانی سعودیەکان لە پارێزگەی جەوف بە موشەکی قاسم بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان بەکرێگیراوی سعودی .
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتیشی ، هێزە یەمەنیەکان هەروەها توانیان پێشگری بکەن لە پێشڕەویی سعودیەکان لە ناوچە سەرسنوریەکان .
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر