پەلامار ی زایۆنیەکان بۆ سەر فەلەستییەکان
هاوکات لە گەڵ توندبوونی پەلاماری لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیەکان ، شارۆچکە نشینانی ئەم رژێمە رۆژی هەینی لە باکووری رۆژاوای چۆمی ئەردەن ، هێرشیان کردە سەر فەلەستینیەکان .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، ژمارێک لە شارۆچکە نشینانی زایۆنی رۆژی هەینی بە پەلامار بۆسەر شارۆکەی فەرەعتا لە نزیک قەلقیلیە لە باکووری رۆژاوای چۆمی ئەردەن ، سەرەتا دوو ئۆتۆمبێلی سەر بە فەلەستینیەکانیان ئاگر دا ، لە پاشان لە هەنگاوێکی دنەدەرانەدا ، دروشمی نەژاد پەرستانەیان لەسەر دیواری ماڵی دانیشتوان نووسی .
شارۆکە و گوندە فەلەستینیەکان بە تایبەتی مزگەوتەکان بەردەوام دەکەونە بەر پەلاماری نەژادپەرستانەی زایۆنیەکان.
هاوکات لە گەڵ پەلاماری شارۆکە نشینیەکان بۆسەر ماڵ و سامانی فەلەستنیەکان لە قەلقیلیە ، لەشکەریانی ئەم رژێمەش رۆژی هەینی بە هێرش بۆسەر بەشداربووان لە خۆێشاندانی " مافی گەڕانەوە " لە کەرتی غەزە ، دەیان کەسیان بریندار کرد .
ئەم خۆپێشاندانانە لە مارسی 2018 وە دەسپێبووە و تا ئێستا 327 فەلەستینی بە دەستی لەشکەریانی زایۆینەوە شەهید کراون .