حسان دیاب: دەوڵەتی تازەی لوبنان بە زووترین کات پێک دێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373870-حسان_دیاب_دەوڵەتی_تازەی_لوبنان_بە_زووترین_کات_پێک_دێت
سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی دەوڵەتی لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی تازە لەم وڵاتە بە زووترین کات پێک دێت، وتیشی: ڕەزامەندە بە داخوازییەکەی بزوتنەوەی جەماوەری بۆ پێکھێنانی کابینەیەک کە کەسانی پسپۆڕو سەربەخۆ بگرێتە خۆی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2019 09:11 Asia/Tehran
  • حسان دیاب: دەوڵەتی تازەی لوبنان بە زووترین کات پێک دێت

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی دەوڵەتی لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی تازە لەم وڵاتە بە زووترین کات پێک دێت، وتیشی: ڕەزامەندە بە داخوازییەکەی بزوتنەوەی جەماوەری بۆ پێکھێنانی کابینەیەک کە کەسانی پسپۆڕو سەربەخۆ بگرێتە خۆی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،حسان دیاب سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی دەوڵەتی لوبنان، ڕۆژی شەممە لە بەیرووت وێڕای پێداگرتن لە سەر سەربەخۆ بوونی خۆی و ھاوتەریب پشتگریی تەواوی لایەنەکانی لوبنانی بۆ پێکھێنانی خێرای دەوڵەتی تازە، باسی ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی بچوک بە بەشداریی ئەوپەڕی بیست وەزیری کرد.

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی دەوڵەتی لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەل و مەرجۆ ئێستای ئەم وڵاتە پێویستی بە ھەوڵی و تەفەڕنجی تەواوی لایەن و کۆتلەکانە، وتیشی: بۆ چارەسەریی گرفتەکانی ئێستای لوبنان بە ھاوکاریی تەواوی تاقم و ڕەوتە سەرەکییەکانی لوبنان، ھەوڵ دەدات.

حساب دیاب وتیشی: ھیچ پێشمەرجێک لە لایەن ھیچ گروپێک بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازە قەبووڵ ناکات.

«حسان دیاب» لە کەسایەتییەکانی سوننەو وەزیری پێشووی فێرکردنی باڵای لوبنان شەوی هەینی بە دەستخستنی ٦٩ دەنگی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە ئەرکەمەند کرا بەوەی کە لە ماوەی دوو هەتا سێ حەوتە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارنی خۆی دیاری بکات.

لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبرەوە خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە قەیرانی ئابووری و گەندەڵیی بەربڵاوی زاڵ بوو بە سەر ئەم  وڵاتە بە تایبەت لە ڕووی دراڤییەوە بە خۆیەوە دەبینێت.

سەعد حەریری ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لەپاش پەرەسەندنی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان کشایەوە.