شکستی هەڵمەتی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سعودی لە جیزانی عەرەبستان
کانونی یهکهم 28, 2019 06:06 Asia/Tehran
هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن رۆژی هەینی ، بەرپەرچی هەوڵی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سعودی بۆ پێشڕەویی بەرەو بنکە و بارەگاکانی خۆیان لە بەرزاییەکانی " الدود " لە جیزانی باشووری عەرەبستانیان دایەوە .
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن رایگەیاند ، لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن لە گەڵ دەسددرێژکاران ، دەیان بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سعودی کوژران و بریندار بوون و کەلوپەلی سەربازیی ئەوان تێکشکێنراوە .
سەرلەشکەر محەمەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگریی یەمەن لەم دواییانەدا جەختی کربووەوە درگاکانی دۆزەخ لە ڕووی دەسدرێژکاران کراوەتە .
سعودی بە داکۆکی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە هێرشی سەرباززی سەر یەمەن و گەمارۆی ئەم وڵاتە .