ئەردەنییەکان خوازیاری ھەڵوەشانەوەی گرێبەستی گازن لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374223-ئەردەنییەکان_خوازیاری_ھەڵوەشانەوەی_گرێبەستی_گازن_لەگەڵ_ڕژێمی_زایونی_دا
ھەزاران ئەردەنی ڕۆژی دووشەممە بە بەرپا کردنی گردبوونەوەیەک لە ئەمانی پێتەختی ئەم وڵاتە خوازیاری ھەڵوەشانەوەی گرێبەستی گازی ئەردەن لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2019 10:42 Asia/Tehran
  • ئەردەنییەکان خوازیاری ھەڵوەشانەوەی گرێبەستی گازن لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا

ھەزاران ئەردەنی ڕۆژی دووشەممە بە بەرپا کردنی گردبوونەوەیەک لە ئەمانی پێتەختی ئەم وڵاتە خوازیاری ھەڵوەشانەوەی گرێبەستی گازی ئەردەن لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، ناڕەزایانی ئەردەنی بە ھەڵدانی دروشم ، کڕینی گاز لە دوژمنیان بە جۆرێک داگیرکاری لەقەڵەم دا.

یەکشەممەی حەوتەی ڕابردووش کۆمەڵێکی زۆر لە جەماوەری ئەردەن بە بەرپاکردنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایانە لە بەردەم پەرلەمانی ئەم وڵاتە، خوازیاری ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ھاوردەکردنی گاز لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بوون.

«عاتیف تەراونە» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەردەنیش حەوتەی ڕابردوو داوای خێرابوونەوەی ڕەوتی گەڵاڵەی ھەڵوەشاندنەوەی ھاوردەکردنی گاز لە پەرلەماندا بوو.

٥٨ نوێنەری ئەردەنی حەوتەی ڕابردوو بۆ یەکەم جار پرۆژەیاسایەکیان ڕادەستی پەرلەمان کردو تیای دا خوازیاری ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ھاوردەکردنی گاز لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بوون.

«عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئەردەن لەم دواییەدا لەنێو ئاپۆڕەی ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندبوو، دەوڵەتی ئەمان خەریکی لێکدانەوەی ڕێگاکانی یاساییە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ھاوردەکردنی گاز لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.

کۆمپانیای نیشتیمانیی کارەبای ئەردەن لە ساڵی ٢٠١٦ دا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای « نۆبێل ئێنێرژی»ی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی گاز لە مەیدانی گازی «لویتان» لە دەریای مدیترانەدا مۆرکرد کە بە گوێرەیەوە بڕیار درا ئەردەن نزیکەی ٤٥ ملیاردمەترس دووجا گازی سروشتی بۆ ناوەی ١٥ ساڵ لە فەلەستینی داگیرکراوەوە ھاوردە بکات.