لە تاران؛ئەلبومی "مەقامە کۆنەکانی تەموور" ڕوونوێنی دەکرێت
ئەلبومی "مەقامە کۆنەکانی تەموورە" بە تەموورلێدانی یەحیا ڕەعنایی و بە دەنگی پوویان ڕەعنایی لە ناوەندی رۆشنبیریی فەرهەنگسەرای سەرو - ی تاران ڕوونوێنی دەکرێت.
ئەلبومی "مەقامە کۆنەکانی تەموور" کە پێکهاتووە لە پێنج دەیە ئەزموون و بەهرەی یەحیا ڕەعنایی تەموورەژەنی ناسراوی مەقامە کۆنەکان و حەقانی شاری سەحنە و بە دەنگی پوویان ڕەعنایی، بە شێوەی CD و تێنووسێکی چکۆلە بۆ ڕوون کردنەوە و شیکردنەوەی مەقامەکان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (١٢ی بەفرانبار) لە فەرهەنگسەرای سەروی تاران ڕوونوێنی دەکرێت.
یەحیا ڕەعنایی تەموورەژەنی و فێربوونی مەقامگەلی حەقانی و دێرینی سەحنەی تەموورەی لە خزمەتی سەید ئەمروڵڵا شائیبراهیمی و مەقامگەلی گۆرانی لە خزمەی عابێدین خادمی فێر بووە و هەروەها لە خزمەتی مامۆستایانێکی وەک حسێن ڕۆحتافی، سەید ئەیازقەزوینەیی، دەروێش ئەمیر حەیاتی، سەید نێعمەت زولنووری، سەید نوورمحەمەد زەکی ئابادی، سەید عێزەت یاری، سەید وەلی حسێنی، تاهیر یاروەیسی، سەید مەنسوور یاری و کیومەرس خالد پوور بەهرەی زۆری وەرگرتووە.
ناوبراو تا ئێستا لە ڕێورەسم و بۆنە و مێهرەجانگەلێکی زۆردا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات تەمووری ژەندووە و لەوان دەکرێت ئاماژە بە کۆپلەکانی بەنی ئادەم، ڕەتڵی گران، یاوەران مەسم، فیدای دۆست، بادەنووشان و ... بکرێ.