مانگرتنی بەرفراوانی فەلەستینیان لە شاری ئەلخەلیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374349-مانگرتنی_بەرفراوانی_فەلەستینیان_لە_شاری_ئەلخەلیل
فەلەستینیان پاش هەوڵی رژیمی داگیرکەر بۆ پەرەپێدانی شارۆچکەسازی لە ئەلخەلیل، مانگرتنێکی بەربڵاویان دەسپێکرد کە ڕەوتی تیجاریی ئەو شارەی پەک پێ خستووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2019 14:23 Asia/Tehran
  • مانگرتنی بەرفراوانی فەلەستینیان لە شاری ئەلخەلیل

فەلەستینیان پاش هەوڵی رژیمی داگیرکەر بۆ پەرەپێدانی شارۆچکەسازی لە ئەلخەلیل، مانگرتنێکی بەربڵاویان دەسپێکرد کە ڕەوتی تیجاریی ئەو شارەی پەک پێ خستووە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعەرەبی، فەلەستینیەکان پاش هەوڵی رژیمی داگیرکەری زایۆنی بۆ پەرەپێدانی شارۆچکەسازی لە ئەلخەلیل هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای داگیرکراوی چۆمی ئۆردۆن، بەشێوەیەکی بەرفراوان مانیان گرت کە ڕەوتی تیجاری و هەموو شوێنە سەرەکییەکانی ئەو شارەی تووشی گرفت کردووە.

تێکهەڵچوون لەنێوان دەیان کەس لە فەلەستینیان و سەربازانی داگیرکەری ئیسرائیل لە شاری ئەلخەلیل لەباشوری لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن ڕووی دا. خەڵک لەو شارە لەسەر داوای بزووتنەوەی فەتح بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە پەرەی شارۆچکەسازییەکانی ئیسرائیل دەستیان دایە مانگرتن.

رژیمی داگیرکەر بە پاڵپشتی و پێشوازیی ئەمریکا وبێ گوێدان بە یاسای نێودەوڵەتی یان داواکاریی فەلەستینیان لەمەڕ ڕاگرتنی شارۆچکەسازی دەست دەکەن بە بەخشینی دارایی فەلەستینیان بە شارۆچکەنشینان و ئەو کردەیە بەواتای ئەوەیە کە شارۆچکەسازی چەندین ساڵە کە هۆکاری سەرەکیی ڕاگرتنی دانوستانەکانە.