جەختی لوبنان لە سەر پێویستیی ڕێزگیران لە مافی سەروەریی دەستەڵاتی عێراق
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی لوبنان لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی ھێزشەکانی ئەمریکا بۆ سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی، داوای لە تەواوی وڵاتان کرد کە ڕێز لە مافی سەروەریی دەستەڵاتی عێراق بە سەر وڵاتەکەی دا بگرن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی لوبنان لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی شاڵاوەکانی ئەمریکا بۆ سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی، داوای لە تەواوی وڵاتان کرد کە ڕێز لە مافی سەروەریی دەستەڵاتی عێراق بە سەر وڵاتەکەی دا بگرن.وەزارەتی کاروباری دەرەوەی لوبنان لە بەیاننامەکەی دا پێشی داگرت: دەبێ بە زووترین کات ھێوری و ئاسایشت بگەڕێتەوە بۆ عێراق.
پێشتریش حیزبوڵڵای لوبنان و کۆڕی زانایانی بەیرووت بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێکی جیاجیا شاڵاوەکانی ئەمریکا بۆ سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبیی عێراقیان ئیدانەکردو ئەو تاوانەیان بە پێشێلکردنی سەروەری و دەستەڵاتی عێراق زانی بوو.
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بنکەکانی تیپی ٤٥ و تیپی ٤٦ی حەشدی شەعبی لە شاری قائیم لە سنووری نۆوان عێراق لەگەڵ سووریایان کردە ئامانج کە لەو ھێرشانەدا لانیکەم ٢٥ کەس لە ئەندامانی حەشدی شەعبی شەھیدو ٥١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەپاش ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق ، سەدان کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گرد بووەوەو وێڕای مانگرتن خوازیاری داخرانی ئەو شوێنە بوون.