پێداگری لوبنان لەسەر پێویستی پاراستنی مافی دەستەڵاتداریەتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374453-پێداگری_لوبنان_لەسەر_پێویستی_پاراستنی_مافی_دەستەڵاتداریەتی_عێراق
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک و هاوکات لەگەڵ شەرمەزارکردنی پەلاماری ئەمریکا بۆسەر بنکەو بارگای حەشدی شەعبی، داوای لەسەرجەم وڵاتان کرد ڕێز بگرن لە مافی دەستەڵاتداریەتی عێراق بە سەر وڵاتەکەی دا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2020 13:10 Asia/Tehran
  • پێداگری لوبنان لەسەر پێویستی پاراستنی مافی دەستەڵاتداریەتی عێراق

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک و هاوکات لەگەڵ شەرمەزارکردنی پەلاماری ئەمریکا بۆسەر بنکەو بارگای حەشدی شەعبی، داوای لەسەرجەم وڵاتان کرد ڕێز بگرن لە مافی دەستەڵاتداریەتی عێراق بە سەر وڵاتەکەی دا

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لەم بەیاننامەیە دا جەختیکرد:دەبێ لە خێراترین کاتی گونجاو هێوری و ئاسایشت بگەڕێتەوە بۆ عێراق.

بەرلەمەیش حیزبوڵڵای لوبنان و لیژنەی زانایانی بەیرووت بەدەرکردنی بەیاننامەی جیا جیا، پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی عێراقییەکان شەرمەزار و ئەم تاوانکارییەیان وەک پێشێلکردنیی دەستەڵاتداریەتی عێراق زانیوە.

فڕۆکە بی فڕۆکەوانە ئەمریکاییەکان ئێوارەێ یەکشەم بنکە وبارگای تیپەکانی ٤٥ و ٤٦ـی حەشدی شەعبی لە شاری قائێم لە سنووری عێراق و سوریا پێکاوە ؛ لەم پەلامارە لانیکەم ٢٥ کەس لەئەندامانی"حەشدی شەعبی"شەهید و ٥١ کەسی دیکەیش برینداربوونەوە. دوابە دوای پەلامارەکەی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق سەدان کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتە بەرامبەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە ومانیان گرت و خوازیاری داخرانی بوونە.