نەتانیاهۆ خوازیاری پارێزراویی دادڤانی بوو لە پەرلەمانی رژیمەکەی
سەرچاوە هەواڵیەکانی رژیمی زایۆنی دوێشەو چوارشەم ڕایانگەیاند: بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی داوای لە پەرلەمان(کنێست) کرد لەبەر دۆسییەکانی هاوپێوەند بە گەندەڵیی دراڤی، بۆ ناوبراو پارێزراویی دادڤانی دەر بکا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نەتانیاهۆ داوای لە پەرلەمانی رژیمی زایۆنی کرد هەتا لە کۆتایی خولی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێ لە مانگی ڕەشەمەدا، بۆ ناوبراو مافی پارێزراویی دادەوانی دەربکا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، نەتانیاهۆ بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتوویەتی کە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە دادگە ئامادە دەبێ بۆ بەرگری کردن لەوەی ناوبراو بەتۆمەت پاڵدانی پڕووپووچ ناوی بردووە.
لەلایەکی دیکەوە، "یێنی گانتس" رێبەری پارتی شین-سپی رژیمی زایۆنی و خەنیمی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند کە لەگەڵ کۆمیسیۆنی دادەوانیی پەرلەمان ڕاوێژ دەکا بۆ پێش گرتن بەدرانی مافی پارێزراویی دادەوانی بە سەرۆک وەزیران.
ماوەیەک لەوەپێش دادئەستێنی رژیمی زایۆنی بەفەرمی لەدژ نەتانیاهۆ تاوانی ڕاگەیاند و ناوبراوی تۆمەتبار کرد بە گەندەڵیی دراڤی ، پێشێلکاری و کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە متمانەی گشتی. ئەوە یەکەمجارە کە لەدژ سەرۆک وەزیرانێکی رژیمی زایۆنی تاوان ڕادەگەیێندرێ.
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ١٢ جار لە کەیسەکانی هەزارەکانی خۆی، وەڵامی لێپرسینەوەی پۆلیسی داوەتەوەو جگە لەوبابەتانە، دۆسییەی گەندەڵیی دراڤیی هاوسەرەکەشی لەنێو ئەو بابەتانە دایە.
هەڵبژاردنەکانی رژیمی زایۆنی١٢ی ڕەشەمە (دووی مارس) لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەڕێوە دەچێ.