ڕەخنەی وەزارەتی دەرەوەی دەولەتی هاوتەریبی نیشتمانی لیبیا لە کۆمکاری عەرەب
هەڵوێستەکانیی کۆمکاری عەرەب لەمەڕ قەیرانی لیبیا، کەوتە بەر ڕەخنەی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی هاوتەریبی نیشتمانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگو باسی جەزیرە،وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند: ڕاڤە و بۆچوونەکانیی "ئەحمەد ئەبۆلغەیز" سکرتێری گشتی کۆماکاری عەرەب لەبارەی خۆوەردانی بیانی هەڵەو بە پێچەوانەی جارنامەی ئەم کۆمکارەیە.
لەم بەیاننامەیە دا هاتووە:یەکەمین فەرمانبەریەتی کۆمکاری عەرەب هەنگاوهەڵگرتن بۆ چارەسەری هەرچەشنە تێکهەڵچوون بووە و ئەمە گرنگە؛ بابەتێک کە سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب لەبارەی لیبیا ئەنجامی نەداوە.
ئەم کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا،دوای ئەمەی بڵاوکرایەوە کە ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی سێشەممە لە قاهیرە کۆبوونەوەی پێکهێنا و بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە لایەنە دژبەرەکان لە لیبیا داوایکرد کردەوەگەلیک ئەنجام نەدن وا ببیتە هۆی سەقامگیربوونی هێزی بیانی لەم وڵاتە دا.
"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا، و فائێز سەراج سەرۆکی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا ٢٧ـی نۆڤەمبەر دوو رێککەوتننامەیان لە بواری هاوکاری ئاسایشتی و ناوچەکانی دەریایی واژوو کرد کەبەرەوڕووی کاردانەوەی تووندی مێسر،قێبرێس و یوونان بوویەوە.
بە گوێرەی یەکێ لەم ڕێککەوتننانە،تورکیا دەتوانی بۆ یارمەتیی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا،هێزی سەربازی بەڕێکات.