سەرەخۆشیی ئەنساروڵڵای یەمەن پاش شەهیدبوونی ژەنەراڵ سولەیمانی
کانونی دوھەم 03, 2020 14:04 Asia/Tehran
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، کردەی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەردار ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراقی شەرمەزار کرد.
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت؛ ئەمریکا بەسەختی پەژیوان دەبێتەوە لە ترۆری ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس.
سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستەکانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.