سەید حەسەن نەسرۆڵڵا:ڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی،دەستپێکی مێژووی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374657-سەید_حەسەن_نەسرۆڵڵا_ڕۆژی_شەهادەتی_سەردار_سولەیمانی_دەستپێکی_مێژووی_نوێی_ڕۆژهەڵاتی_ناڤینە
سکرتێری گستی حیزبوڵڵای لوبنان گوتی: سیهەمی ژەنیڤەری ٢٠٢٠ ڕۆژی شەهادەتی سەردار سپهەبۆد"قاسم سولەیمانی" ،دەستپێکی مێژووی تازەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2020 16:40 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسرۆڵڵا:ڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی،دەستپێکی مێژووی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە

سکرتێری گستی حیزبوڵڵای لوبنان گوتی: سیهەمی ژەنیڤەری ٢٠٢٠ ڕۆژی شەهادەتی سەردار سپهەبۆد"قاسم سولەیمانی" ،دەستپێکی مێژووی تازەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئێران پرێس؛"سەید حیسەن نەسرۆڵڵا"سکرتێری گستی حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێو ڕەسمی تایبەتی شەهادەتی سەردار سپهەبۆد"قاسم سولەیمانی"  فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرسی ئیسلامی و"ئەبوو مەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق کەئەمڕۆ یەکشەممە لە زاحیەی بەیروت بەڕێوە چوو،جەختیکرد، حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی بە ئامانج و ئارەزووی خۆیان کە شەهادەت بوو گەییشتن.

نەسرۆڵڵا بە باسکردنی ئەمەی ترۆری سپەهبۆد سولەیمانی و ئەلمۆهەندیس،بەفەرمانی داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوە چوو و ئەویش دانی ناوە بە سەر ئەم دڕندەکارییەی ئاشکرای خۆی گوتیشی: سەرکەوتنەکانی مۆقاومە لە سوریا،لوبنان،فەلەستین،عێراق و یەمەن و هەروەها لە پێش بوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا،لە هۆیەکانی دان پێدانانی ڕاشکاوانەی ئەمریکاییەکانە بە ترۆری شەهید سولەیمانی.

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، شکستی ترەمپ بەرامبەر ئێرانی بە هۆکاری دیکەی ترۆری سپەهبۆد سولەیمانی زانی و گوتی: ئامانجی ترەمپ سەرنخوونی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و لانیکەم چۆکدادان بە کۆماری ئیسلامی  و هینانە ئارای ڕێککەوتننی تازە لەبارەی مەسەلە جۆر بە جۆرەکان بوو بەڵام ئەو نەیتوانی دەستی بەم ئامانجەی ڕابگات.

نەسرۆڵڵا بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی هەموو هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەرتەسک کردنەوەی مۆقاومە ، بی فایدەیە گوتیشی:ترەمپ دەزانێ شەڕ دژی ئێران ، قرەخوازییەکی یەکجار گەورەیە.

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان بەباسکردنی ئەمەی ترۆری سپەهبۆد سولەیمانی، مەسەلەی مێحوەری مۆقاومەیە گوتی: ژمارێک کەس دەڵێن،مۆقاومە دەبێ کەسایەتییەکییەکی هاوشانی شەهید سولەیمانی قێساس بکات  بەڵام کەسایەتییەک هاوشان لەگەڵ شەهید سولەیمانی هەر نییە. نوسرۆڵڵا بە ئاماژە بەمەی سەری داناڵد ترەمپ لەئاست وڕادەی پێلاوی قاسم سولەیمانی نییە جەختیکرد: قساسی دادگەرانە نەبوونی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.