بەڕێوەبەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: شەهید "قاسم سولەیمانی" هێمای بەرەنگاربوونەوەی ئیستیکبارە
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت؛ بەڕێ کرانی بەشکۆی تەرمی شەهیدانی خۆڕاگری لە ئێران و ئێراق ئەوەی سەلماند کە ئەم ئۆمەتە لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکادا، ناوی ئەو شەهیدانە وەکوو هێمای خەباتی دژ بە ئیستیکبار هەتاهەتایە زیندوو ڕادەگرن.
"زیاد نوخالە" ڕۆژی دووشەممە پاش دیدار لەگەڵ بنەماڵەی سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم لە تاران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ ئەو ئاڵایەی کە شەهید سولایمەنی هەڵی کرد، هەرگیز داناکەوێ و خۆڕاگری هەرگیز لە ئامانجەکانی خۆی پاشەکشە ناکات.
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت ژەنەراڵی شەهید قاسم سولەیمانی بەردەوام پشتگری لە هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین دەکرد و هێزەکانی خۆڕاگریش لە پێناو ئازاد کردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا درێژە دەدەن بە ڕێگای ئەو سەردارە مەزنە.
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە درێژەدا وتیشی؛ ماڵاوایی لە سەرداری شەهید "قاسم سولەیمانی" گەلێک تاڵ و دژوارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەڵگری پەیامی سەرکەوتن بەرامبەر بە دەسدرێژیی گەورەی ئەمریکا بۆ سەر ئۆمەتی ئیسلامییە.