کانونی دوھەم 08, 2020 15:50 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵای یەمەن: تاوانی ئەمریکا مێحوەری خۆڕاگری بەهێزتر ویەکگرتووتر کرد

ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن پیداگرت ، هەر زەبرێک کە مێحوەری خۆڕاگری وێ دەکەوێت، ئەم بەرەیە بەهێزتر ویەکگرتووتر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، " محەممەد ئەلبەخیتی" ئەندامی ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ بزانێت کە بە ئەنجام دانی تاوانی تیرۆرکردنی شەهید سپەهبود قاسم سلێمانی وئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق وهاوڕێکانی ، بەرەی خۆڕاگری لە ئێران ، لوبنان ، فەلەستین ، سووریا ، عێراق ویەمەن وهەرناوچەیەکی خۆڕاگری تر لە جیهان ، یەکیەتی ویەکگرتوویی زۆرتریان پەیدا کردووە. ئەلبەخیتی وتیشی: بڕیاری گەمژانەی ترامپ بووە هۆی پەرەی پاوەجیی وپیداگرت مێحوەری خۆڕاگری بەرەی شەڕ لەگەڵ ڕژێمە داگیر کەرەکانی ئەمریکا وئیسرائیل. ئەندامی ئەنساروڵڵای یەمەن پیداگرت : ئەمریکا بەنیازبوو بە ترساندنی هێزەکانی خۆڕاگری ، زاڵیەتی خۆی بەسەر ناوچە بەهێزتر بکات ، بەڵام هێزەکانی خۆڕاگری دەبێ ئەمریکا لە گەیشتن بە مەبەست وئامانجەکانی خۆی ناکارامە بهێلێتەوە. سەردار سپەهبۆر "قاسم سلێمانی " فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بەیانی ڕۆژی هەینی سێهەمی ژانێڤەر بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی بەغدا بۆئەم وڵاتە سەفەری کردبوو، هاوڕێ لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی وهەشت کەسی تر لە پەلاماری ئاسمانی هێزە دەسدرێژکار وتیرۆریستە ئەمریکیەکان بۆ سەرفڕگەی بەغدای عێراق، شەهید کرا. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی یش بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە هاوێژرانی دەیان موشەک بەرەو بنکەی عەین ئەسەد ی ئەمریکا لە پارێزگەی ئەنباری عێراق، بە کردەوەی تاوانکارانە وتیرۆریستی هێزە دەسدڕێژکارە ئەمریکیەکان لە تیرۆری سەردار سپەهبۆد قاسم سلێمانی وەڵامی گۆڕچکبڕی دایەوە.

سەرپەیڤ