کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی لە ئۆپەراسیۆنی تۆپخانەیی سوپای یەمەن
کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن شەوی رابردوو باسی کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی لە ئۆپەراسیۆنی تۆپخانەیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە بەرەکانی "جەیزان"ی باشوری عەرەبستان و "حەجە"ی باکووری ڕۆژاوای یەمەنی کرد.
کەناڵی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند ؛ یەکە تۆپخانەییەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە "جبل النار" هەڵکەوتوو لە "جیزان" و هەروەها ناوچەی "حیران" لە پارێزگای حەجەیان داوەتە بەر پەلامار.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی کوژراون و یان بریندار بوونە.
سەرلەشکەر "محەممەد ناسر عاتفی" وەزیری بەرەڤانیی یەمەن ئەمدواییەی جەختی کردبوو دەروازەی جەهەم دەکەینەوە بۆ دەسدرێژکاران.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.