گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەسقەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i374986-گەیشتنی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بە_مەسقەت
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سوڵتانی خوالێخۆشبووی عومان، گەیشتە مەسقەتی پێتەختی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2020 07:11 Asia/Tehran
  • گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەسقەت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سوڵتانی خوالێخۆشبووی عومان، گەیشتە مەسقەتی پێتەختی ئەم وڵاتە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لەو سەفەرەدا لەگەڵ " هەیسەم بن تاریق" پاشای نوێی عومان دیدار و وتووێژ بکات.

"قابووس بن سەعید" پاشای عومان پاش ماوەیک نەخۆشی و لەجێگادا کەوتن لەبەر تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، لە تەمەنی ٧٩ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

"هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید" دوابەدوای کۆچی دوایی "قابووس بن سەعید" ، وەکوو سوڵتانی نوێی عومان هەڵبژێردرا.