خاپوورکردنی ماڵ و نیشتمانی خەڵکی فەلەستین لە لێواری رۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375067-خاپوورکردنی_ماڵ_و_نیشتمانی_خەڵکی_فەلەستین_لە_لێواری_رۆژئاوای_ڕووباری_ئۆردۆن
نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆیی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین رایگەیاند، رژیمی زایۆنی لەمیانەی دوو هەفتەی یەکەمی ژانڤییەی ساڵی٢٠٢٠دا هەشت خانوو بینای خەڵکی فەلەستینی لەلێواری رۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن خاپوور کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2020 13:46 Asia/Tehran
  • خاپوورکردنی ماڵ و نیشتمانی خەڵکی فەلەستین لە لێواری رۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن

نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆیی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین رایگەیاند، رژیمی زایۆنی لەمیانەی دوو هەفتەی یەکەمی ژانڤییەی ساڵی٢٠٢٠دا هەشت خانوو بینای خەڵکی فەلەستینی لەلێواری رۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن خاپوور کردووە.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان(ئوچا) رۆژی یەکشەممە لەڕاپۆرێکدا پێی داگرت، وێرانکرانی ماڵ و نیشتنگەی فەلەستینیان لەدوو حەوتەی ڕابردوودا، بووە بەهۆی ئاوارەو پەرتەوازەبوونی بیست و شەش فەلەستینی وخەسار کەوتن لە بیست و نۆ خێزانی فەلەستینی دیکە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بیانووی رژیمی زایۆنی بۆ وێرانکردنی ئەو ماڵ ونیشتنگە فەلەستینیانە وەک هەمیشە ئەوەیە کە گوایە ئیزنی چێکردنیان نییە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو رژیمە بەهیچ لەونێک ڕێگەنادا فەلەستینیان تەنانەت لە زەوین و مڵکی خۆشیاندا ماڵ چێ بکەن.

سەربازانی زایۆنی لەدوو حەوتەی ڕابردوودا، ١٤٠ فەلەستینی لەوان ١٠٠ منداڵیشیان قۆڵبەست کرد. رژیمی ئیسرائیل بە وێرانکردنی ماڵ و حاڵی فەلەستینیان و چێکردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە سەرزەوینی ئەواندا، بەنیازی گۆڕینی دیموگرافیا و داڕشتی حەشیمەتیی ناوچە فەلەستینیەکان و بەزایۆنی کردنی ئەو ناوچانەیە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان٢٣ی دیسەمبەری٢٠١٦ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەی٢٣٣٤ داوای لەرژیمی زایۆنی کرد، خێراو بەتەواوەتی، هەموو چالاکییەکانی شارۆچکەسازیی خۆی لەناوچە فەلەستینی نشینەکان ڕابگرێ.