بریتانیا ناوی حیزبوڵڵای لوبنانی خستەنێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375278-بریتانیا_ناوی_حیزبوڵڵای_لوبنانی_خستەنێو_پێڕستی_تاقمە_تیرۆریستییەکانەوە
بریتانیا ڕایگەیاندووە کە ناوی تاقمی خۆڕاگریی حیزبوڵڵای لوبنانی خستووەتە نێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2020 13:03 Asia/Tehran
  • بریتانیا ناوی حیزبوڵڵای لوبنانی خستەنێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوە

بریتانیا ڕایگەیاندووە کە ناوی تاقمی خۆڕاگریی حیزبوڵڵای لوبنانی خستووەتە نێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی میهر، خەزێنەی بریتانیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بانگەشەی ئەوەی کرد کە تاقمی«حیزبوڵڵای لوبنان» تاقمێکی تیرۆریستییەو ھەر بەو ناوەشەوە دەیناسێ.

بریتانیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە لەمەوبەدوا لەگەڵ ئەندامان و کەسانی سەربە تاقمی«حیزبوڵڵای لوبنان»  بە پێی یاسای تایبەت بە دابین کردنی دراڤیی تیرۆریزم دەجوڵێتەوەو دەست دەگرێت بەسەر داراییەکانی ئەم پارتەدا.

لە کاتێکدا کە ھەتا ئێستا تەنیا ناوی لقی سەربازیی «حیزبوڵڵای لوبنان» لەنێو پێڕستی تیرۆریستیی لەندەن دا بووە، لە ئێستادا خەزێنەی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە لەمەولا لقە سیاسی و سەربازییەکانی حیزبوڵڵا بە شێوەی ھاوکات دەکەونە بەر پەیگەڕی یاسای « ھەوڵی دەست گرتن بەسەر سامانی تیرۆریستی»دا کە لە ساڵی ٢٠١٠ دا پەسەند کراوە..

ئەمریکا بەرلەمە بەردەوام گوشاری دەخستە سەر وڵاتانی ئەورووپی بۆ ئەوەی کە ناوی «حیزبوڵڵای لوبنان» بخەنەنێو پێڕستی تاقمە تیرۆریستییەکانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حیزبوڵڵا لە لوبنان دا وەک پارتێکی سیاسیی ڕەواو یاسایی خەریکی چالاکی نواندنەو کۆمەڵێک نوێنەرانی لوبنان و ھەروەھا ئەندامانی دەوڵەتیش سەر بەم پارتە دێنە ئەژمار.