پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375438-پەلاماری_دەسدرێژکارانی_سەعودی_بۆسەر_ناوچە_جۆربەجۆرەکانی_یەمەن
فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی شارەکانی سەنعا و سەعدەیان لە یەمەن دایە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2020 12:56 Asia/Tehran
  • پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی شارەکانی سەنعا و سەعدەیان لە یەمەن دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکارانی سەعودی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە ناوچەی ئەلساقیە ی سەربە شارستانی ئەلغیل یان لە پارێزگەی ئەلجوف ، لەباکووری یەمەن دایە بەر پەلاماری خۆیان . فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعودی هەروەها دووجار ناوچەی ئەلعادی لە شارستانی خولان ، باشووری ڕۆژهەڵاتی سەنعا وهەروەها پارێزگەی سەعدەیان لە باکووری یەمەن بومباران کرد. شاری سنووری جیزانیش زۆرجار لە لایەن دەسدرێژکارانی سەعودی کەوتە بەر پەلامار. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر بە بیانووی گەڕاندنەوەی ، عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەسەرکار لابراوی یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردووە بە دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە . شەڕخوازیەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژرانی هەزاران یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی . دەسدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەمبوونی زۆری مادەی خواردەمەنی ودەرمانی ڕووبە ڕوو کردووەتەوە.