فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی غەززەیان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375767-فڕۆکە_جەنگیەکانی_رژێمی_زایۆنی_غەززەیان_بۆردومان_کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی شەوی رابردوو دیسان کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2020 04:05 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی غەززەیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی شەوی رابردوو دیسان کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد .

سەچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی ، رەفەح لە باشووری کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە .

 ئەرتەشی رژێمی زایونی بانگەشەی ئەوەیکرد ئەم پەلامارە لە کاردانەوە بە هەڵفڕینی باڵۆنی ئاگرین و هەڵدانی رۆکێت لە کەرتی غەززەوە بەرەو باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجامدراوە .

 هێشتا راپۆرێک لە زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارە بڵاونەبوەتەوە .

فڕۆکە و کۆپتەر و فڕۆکەی خۆفڕ و تۆپخانەی رژێمی زایۆنی لە چەند مانگی رابردوودا چەندین جار ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بۆردومانکردووە .