پێوستیی هاریکاریی گروپە فەلەستینیەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی سەودای سەدە
سه‌رۆکی مه‌کته‌ب سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین دژایه‌تی خۆیی بۆ پیلانگێڕی سەودای سه‌ده ڕاگه‌یاند که بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاوه به فه‌رمی ڕابگه‌ێندرێت.
ئیسماعیل هه‌نیه ڕایگه‌یاند که ئێمه ڕاشکاوانه دژایه‌تی پیلانگێڕی گرێبه‌ستی سه‌ده ده‌که‌ین.
ناوبراو ئاماده‌یی خۆیی بۆ دانوستان له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستین به سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمود عه‌باس و لایه‌نه‌کانی دیکه له قاهیره‌ی میسر ڕاگه‌یاند و وتی: ئاماده‌ین له سه‌نگه‌رێکی هاوبه‌شدا دژی ئه‌م پیلانگێڕییه و بۆ پاراستنی پیرۆزییه‌کانمان بوه‌ستین و به ده‌نگی به‌رز ئه‌وه ڕابگه‌ێنین که ئه‌م پیلانگێڕییه هیچ کات له سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێ ناکرێت و ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانی ئه‌مجاره‌ش شکست دێنێت و داگیرکه‌ران له سه‌ر خاکی فه‌ڵه‌ستین ده‌رده‌کرێن.