وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین : سەودای سەدە پیلانێکە لە دژی مافی گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375795-وەزاڕەتی_دەرەوەی_فەلەستین_سەودای_سەدە_پیلانێکە_لە_دژی_مافی_گەلی_فەلەستین
وەزاڕەتی دەرەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند : گەڵالەی ئەمریکایی " مامەڵەی سەدە " پیلانێکە لەدژی نەتەوەی فەلەستین ومافی بەرەکانی داهاتووی فەلەستین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2020 12:15 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین : سەودای سەدە پیلانێکە لە دژی مافی گەلی فەلەستین

وەزاڕەتی دەرەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند : گەڵالەی ئەمریکایی " مامەڵەی سەدە " پیلانێکە لەدژی نەتەوەی فەلەستین ومافی بەرەکانی داهاتووی فەلەستین.

وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین ، ڕۆژی یەکشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند ، گەڵاڵەی ئەمریکایی سەودای سەدە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی وئەمریکا وبە زیانی هەموونەتەوە فەلەستینیەکانە. وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین وێڕای شەمەزارکردنی بڕیاری دۆناڵد ترامپ لەبارەی پەردەلادان لە سەودای سەدە ڕایگەیاند : ئەم گەڵاڵەیە گەڵاڵەیەکی هاوبەشی ئەمریکایی وئیسرائیلیە کە بڕگەکانی لەماوەی سێ ساڵ بە چاوەدێری " جارد کوشنیر" زاواو وڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ ودیڤید فریدمەن" باڵوێزی ئەمریکا لە سەرزەویە داگیر کراوەکان ئامادە کراوە. لە بەیان نامەی وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین دا هاتووە: دەوڵەتی ئەمریکا هیچ فەلەستینێک نادۆزێتەوە کە بێهەوێ بە هاوکاری باش وئەرینی بیر لەم گەلاڵەیە بکاتەوە  ، هەربەوجۆرە کە هیچ کاربەدەستێکی فەلەستینی نادۆزێتەوە کە لەگەڵ گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە ڕەزامەندی دەرببڕی ولەبارەیەوە قسە بکات. سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتوویەتی پاش دیداری ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە مامەڵەی سە دە پەردە لادەدات. بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکایی - زایۆنیستی " مامەڵەی سەدە" قودسی پیرۆز بە ڕژێمی زایۆنی دەسپێردرێت ، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی تر مافی گەڕانەوەیان نابێت وفەلەستین تەنیا خاوەنداریەتی زه وی بەجێ ماوی ڕۆخی خۆرئاوای چومی ئەردەن وکەرتی غەزەی دەبێت.