کانونی دوھەم 28, 2020 14:50 Asia/Tehran
  • کەوتنەخواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی هاوپەیمانی سەعوودی لە باکووری یەمەن

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە باکووری ئەم وڵاتە خستە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانیی سەعوودییان لە ناوچەی سەرسنووریی "مەلاحیز" لە نێوان ناوچەی "جەیزان" هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان و "سەعدە"ی باکووری یەمەن دایە بەر پەلامار.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوو هەفتە لەمەوبەریش فڕۆکەیەکی سیخوڕیی  هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە  ناوچەی  "جبل العمود" لە جەیزانی عەرەبستان خستە خوارەوە.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دەسپێکی دەسدرێژیی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر ئەم وڵاتە تا ئێستا، دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیان خستۆتە خوارەوە.

عەرەبستانی سەعودی و  هاوپەیمانەکانی لە مارسی ٢٠١٥ و تێپەڕینی زیاتر لە چوار ساڵ قەڵاچۆ کردنی هەزاران کەسی مەدەنی و کاول کردنی ژێرخانەکانی یەمەن و گەمارۆدانی ئەم وڵاتە، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە  بگەنە ئامانجەکەیان کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دارەدەستی خۆیانە.

سەرپەیڤ