سەرکەوتنە چارەنووس سازەکانی ئەرتەشی یەمەن لە سەنعا
شەڕی نێوان هێزە هاوبەشەکانیی یەمەن و بەکرێگیراوانی دەستدرێژکار لە دوو بەرەی مەریب و ئەلجوف لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا هەروا درێژەی هەیە.
پەلامارە بەربڵاوەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکار نەیتوانیوە پێشبگرێت لە پێشڕەوی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە بەرەی نەهەم دا.
هێزە هاوبەشە یەمەنییەکان دوای پاکتاو کرانیی بوارگەی ئەلجووف و بنکەکانی دیکەی نزیک پادگانی ستراتژیکی ماس، ناوچەکانی دیکەیان لە باکووری رۆژئاوای مەرێب ئازاد کردووە.
ئەم ناوچەگەلە لەلایەن هێزەکانی مەنسورهادی داگیر کرابوو. سەرتیپ عابێد ئەلقوور،کارناسیی سەربازی یەمەنی گوتی: بەشیکی زۆری نەهەم بە تەواوەتی ئازاد کراوە .ئەو گوتی: هێزەکانی ئێمە گەییشتوونەتە نزیک شاری مەرێب و ناوچەکانی ئەلمەتوون،ئەلمۆسەلەس و بوارگەی ئەلجووف یان رزگارکردووە.
هاوکات لەگەڵ ئەم سەرکەوتنانە کۆرو نیوەندەکانیی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی لە نێوان شکستی تۆکمەی ڕێککەوتننەکانی ئیستۆکهۆڵم خوازیاری ڕاگیرانیی ئەم ئۆپەراسیۆنە بوون بەڵام هێزە هاوبەشەکانی یەمەن، هاوپەیمانی دەستدرێژکاری وەک بەرپرسی تووندتر بوونەوەی تێکهەڵچوونەکان لەم ناوچەیە دەزانن و بڕوایان وایە ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕەوتی بەرەڤانی هەیە ووڵامیکی یاساییە.