ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە پیلانی سەودای سەدەو بریندار بوونی 22 فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375877-ناڕەزامەندی_دەربڕینی_فەلەستینییەکان_بەرامبەر_بە_پیلانی_سەودای_سەدەو_بریندار_بوونی_22_فەلەستینی
لە هێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر ناڕەزایانی فەلەستینیی دژی گەڵاڵەی ئەمریکیی ناسراو بە سەودای سەدە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن لانیکەم 22 کەس بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2020 05:39 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە پیلانی سەودای سەدەو بریندار بوونی 22 فەلەستینی

لە هێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر ناڕەزایانی فەلەستینیی دژی گەڵاڵەی ئەمریکیی ناسراو بە سەودای سەدە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن لانیکەم 22 کەس بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،مانگی سووری فەلەستین سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لەشکریانی ڕژێمی زایونی لە باکووری ئەلخەلیل، ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراوو دەروازەی شاری ئەلبیرە لە کەرتی ڕۆژئاوا لەگەڵ ناڕازییانی فەلەستینی دا تێکهەڵچوون و بە هاویشتنی گازی فرمێسک هێن و گوللـە پلاستیکی دەستیان کرد بە کوشت و بڕی فەلەستینییەکان.

شارو شارۆچکەکانی کەرتی ڕۆژئاوا شەوی چوارشەممە خۆپیشاندانی ناڕازییان دژی پیلانی ئەمریکیی ناسراو بە سەودای سەدەی بەخۆیەوە بینی.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سەشەممە لە هەنگاوێکی یەک لایەنەو بەبێ سەرنجدان بە شکست هێنانی هەوڵەکانی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو لە ئاراستەی هاوتەریب کردنی جیهان و ناوچەکە و بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی لایەنە فەلەستینییەکان، پەردەی لە سەر گەڵاڵەی زایونیستیی سەودای سەدە هەڵماڵی. سەودای سەدە گەڵاڵەیەکە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە کە بەنیازی لەنێو بردنی مافی جەماوەری فەلەستینە. ئەم گەڵاڵەیە بە هاریکاری و ڕەزامەندیی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی لەوانە عەرەبستان، بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ئامادە کراوە.