سووتاندنی وێنەی ترەمپ و ناتانیاھۆ لە خۆپیشاندانی ڕۆژی توڕەیی فەلەستینییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375879-سووتاندنی_وێنەی_ترەمپ_و_ناتانیاھۆ_لە_خۆپیشاندانی_ڕۆژی_توڕەیی_فەلەستینییەکان
جەماوەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین لە دەستپێکی خۆپیشاندانی ڕۆژی توڕە بوون دا وێنەکانی «داناڵدترەمپ»سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونییان سووتاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2020 07:06 Asia/Tehran
  • سووتاندنی وێنەی ترەمپ و ناتانیاھۆ لە خۆپیشاندانی ڕۆژی توڕەیی فەلەستینییەکان

جەماوەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین لە دەستپێکی خۆپیشاندانی ڕۆژی توڕە بوون دا وێنەکانی «داناڵدترەمپ»سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونییان سووتاند.

لێژنەی بەدواداچوونی ھێزە ئیسلامی و نیشتیمانییەکانی فەلەستین بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ پیلانی ئەمریکیی «سەودای سەدە» دوێنێ و ئەمڕۆی وەک ڕۆژی خەبات و خەباتی بەرتەسک دژی ڕژێمی زایونیی ڕاگەیاندو داوای لە جەماوەری فەلەستین کرد کە بە ئامادە بوون لە خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی و زایونی نەیارەتی و بێزاریی خۆیان لەمەڕ پیلانی ئەمریکی_زایونیی «سەودای سەدە» دەرببڕن.

«خەلیل ئەلحییە» ئەندامی باڵای حەماس لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی بەرپرسانی فەلەستینی بۆ بەرنگار بوونەوەی سەودای سەدە یەکگرتوون و ئەم پیلانە وەیشومەیە سەرناگرێت، وتیشی: ڕژێمی زایونی لە کۆتایی خۆی نزیک دەبێتەوە.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سەشەممە لە هەنگاوێکی یەک لایەنەو بەبێ سەرنجدان بە شکست هێنانی هەوڵەکانی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو لە ئاراستەی هاوتەریب کردنی جیهان و ناوچەکە و بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی لایەنە فەلەستینییەکان، پەردەی لە سەر گەڵاڵەی زایونیستیی «سەودای سەدە» هەڵماڵی. «سەودای سەدە» گەڵاڵەیەکە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە کە بەنیازی لەنێو بردنی مافی جەماوەری فەلەستینە. ئەم گەڵاڵەیە بە هاریکاری و ڕەزامەندیی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی لەوانە عەرەبستان، بەحرەین و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ئامادە کراوە.

بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکیی «سەودای سەدە» قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێت، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا داگری سەرزەوییە بەجێماوەکانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و ناوچەی غەززە دەبێت.

لە چوارچێوەی گەڵاڵەی «سەودای سەدە»دا داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری 2017 شاری داگیرکراوی قودسی وەک پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو باسی بڕیاری خۆی کرد بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودس کە سەرەنجام ئەم بڕیارەش لە ڕۆژی دووشەممە 14ی مای 2018 جێبەجێ کرا.

قودس لە ساڵی 1967ەوە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە داگیر کراوە.