پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکە خۆفڕەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i375916-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگیەکان_و_فڕۆکە_خۆفڕەکانی_رژێمی_زایۆنی_بۆسەر_کەرتی_غەززە
سەرچاوەکانی هەواڵ سەر لە بەیانی پێنجشەممە باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکەی خۆفڕی رژێمی زایۆنییان کرد بۆسەر کەرتی غەززە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2020 04:20 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکە خۆفڕەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

سەرچاوەکانی هەواڵ سەر لە بەیانی پێنجشەممە باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکەی خۆفڕی رژێمی زایۆنییان کرد بۆسەر کەرتی غەززە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنانی رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی ، خان یونس لە باشووری کەرتی غەزەیان بۆردومانکرد .

 لە هەمان کاتدا ، کەناڵی تەلەفزیونیی ئەلمناری لوبنان رایگەیاند ، ناوچەی دەیر بەڵح لە ناوەندی کەرتی غەززە کەوتوەتە بەر پەلاماری فڕۆکەی خۆفڕی رژێمی زایۆنی .

 هێشتا لە زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارانە هەواڵێک بڵاونەبووەتەوە .

دەنگوباس دەڵێن ئێستاش ئەم پەلامارانە بەردەوامن .

پەلامارە ئاسمانیەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە کاتێکدایە کە ئەم ناوچەیە لە رۆژی سێشەممەوە و بە دوای پەردەلادان لە گەڵاڵەی سەودای سەدە ، شایەدی ناڕەزایەتی بەرفراوانە .