هێزەکانی حەفتەر : تورکیا هێزێکی سێ هەزار کەسی لە لیبیا جێگیر کردوە
وتەبێژی هێزەکانی بەناو سوپای نیشتمانی لیبیا دەبێژێت تورکیا سێ هەزار هێزی ناردووە بۆ ئەو وڵاتە.
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی کەناڵی هەواڵی سکای نێوز " ئەحمەد ئەلمسماری" وتەبێژی گروپی بەناو سوپای نیشتمانی لیبیا بە فەرماندەیی ژنراڵ خەلیفە حەفتەر بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک وتی : تورکیا هێزەکانی خۆی لە سووریا ولە ڕێگەی فڕگەکانی میسراتە ومەعیتیقە وبەندەری ترابلۆس بردووەتە ناو خاکی لیبیا. وتەبێژی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر وتی: تورکیا دوو گەمیی جەنگی ، موشەکی دژە ئاسمانی و سیستمی بەرگری موشەکی ناردووە بۆ بەندەری ترابلۆس. تورکیا لە دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا بە سەرۆکایەتی " فائیز ئەلسیراج" کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕەسمی ناسیویەتی، پشتیوانی دەکات. تورکیا لە حەوتەکانی ڕابردوو لە ناردنی هێز بۆ لیبیا هەواڵی دابوو بەڵام دوای بەڕێوە بردنی کۆنفرانسی ١٩ی ژانێڤەری بەرلین و بەلێنمەندی بەشداربووان بۆ ڕاگیرانی پشتیوانی سەربازی لە لایەنە تێکەڵچوونەکان لە لیبیا ، موولود چاووش ئوغلۆ " وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ،ناردنی هەرجۆرە هێزی سەربازی بۆ لیبیای ڕەد کردەوە وڕایگەیان ئانکارا گوردانی سەربازی نەناردووە بۆ لیبیا ، بەڵکۆ هێزەکانی تورکیا دەوری موستەشاریان هەیە / . پەلاماری هێزەکانی حەفتەر لە ئاوریلی ٢٠١٩ بۆ زاڵبوون بەسەر ترابلۆس ،ی پێتەخت لە ئیختیاری دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا ، بووە هۆی تەشەنای قەیران لە م وڵاتە.