پەلاماری فڕۆکە جەنگی و خۆفڕەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە
سەرچاوەکانی دەنگ و باس بەیانی ئەمرۆ پێنجشەم باسیان لە پەلاماری فڕۆکە جەنگی و خۆفڕەکانی رژیمی زایۆنیی کرد بۆسەر کەرتی غەززە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی،"خان یونێس" لەباشووری کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە.
هەر لەم حاڵە دا ؛کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمیناری لوبنان رایگەیاند.ناوچەی "دەیر ئەلبەلح" لەناوەندی کەرتی غەززە کەوتۆتە ەبر پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژیمی زایۆنیستی. هێشتا ڕاپۆرتێک لە زەرەو زیانی٦ شیمانەیی ئەم پەلامارانە بڵاو نەبۆتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی دەنگ وباس فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی رژیمی زایۆنی لە ئاسمانی غەززە ەهروا بەردەوامە.
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی رژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حاڵێکدا ئەنجام ئەدرێت، کەئەم ناوچەیە لە رۆژی سێشەممەوە دوابە دوای پەردەلادانی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لە "سەودای سەدە" شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی بەربڵاوە."ترەمپ " ڕۆژی سێشەممە هاوڕێ لەگەڵ "بینیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە کۆشکی سپی پەردەی لاداوە لەگەڵاڵەی ئەمریکایی "سەودای سەدە". ئەم گەڵاڵەیە،قۆدس پێشکەشی رژێمی زایۆنی و هێزەکانی مۆقاومە لەخەبات و ئاوارە فەلەستینییەکان لە مافی گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان قەدەخە دەکات. لەپەلامارەکانیی رژیمی زایۆنی بۆ سەرکەرتی غەززە تابە ئێستا هەزاران فەلەستینی شەهید و بریندار بوون. کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەژێر گەمارەی زەمینی،ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل دایە و دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بەرەو ڕووی گیرو گرفتی زۆرن.