کارتر : سەودای سەدە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە
سەرۆک کماری پێشووی ئەمریکا و میعماری گرێبەستی کەمپ دەیوید گەڵاڵەی سەودای سەدەی بە پێچەوانەی یاسا جیهانیەکانی زانی و خوازیاری دەسوەردانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلیوم " جیمی کارتر " سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە بەیاننامەیکدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە گەڵاڵەی سازانی دوناڵد تڕەمپ ناسراو بە سەودای سەدە و داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد بەربگرێت بە لکاندنی زەویە فەلەستینی داگیرکراو بە ئیسرائیل . جیمی کارتر کە خۆی میعماری گرێبەستی ناسراو بە کەمپ دەیوید لە سێپتامبری 1978ە جەختی کرد کە ئەگەر بێتوو سەودای سەدە جێ بە جێ بکرێت تەنیا ڕێگای کوتایی دان بەو قەیرانە بە ڕای ناوبراو هەمان ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتیە لەناو دەچێت . کارتر لە بەیاننامەی خیۆدا وتیشی بەرنامەی تڕەمپ یاسا نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە مافی دیاریکرانی چارەنووس و قەدەغەی گرتنی زەوی و لکاندنی زەویە داگیرکراوەکان بە هۆی زەبر و زۆر پێشێل دەکان