وەزیری دەرەوەی لوبنان : دانووستانی سەدە ڕێگەچارەسەری کێشەی فەلەستین نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376172-وەزیری_دەرەوەی_لوبنان_دانووستانی_سەدە_ڕێگەچارەسەری_کێشەی_فەلەستین_نیە
وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی : ڕێگەچارەسەری کێشەی فەلەستین پیلانی دانووستانی سەدە نیە بەڵکوو بەرێوەبردنی پەسەندکراوەکانی سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی لەمیانەی کۆبوونەوەکەی بەیرووت لە ساڵی ٢٠٠٢ ی زایینی دایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2020 14:59 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی لوبنان : دانووستانی سەدە ڕێگەچارەسەری کێشەی فەلەستین نیە

وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی : ڕێگەچارەسەری کێشەی فەلەستین پیلانی دانووستانی سەدە نیە بەڵکوو بەرێوەبردنی پەسەندکراوەکانی سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی لەمیانەی کۆبوونەوەکەی بەیرووت لە ساڵی ٢٠٠٢ ی زایینی دایە .

لەمیانەی کۆبوونەوەی بەیرووت دا سەرۆکانی عەرەب نیشتەجێ کردنی هەمیشەیی پەرتەوازەو دەربەدەرە فەلەستینیەکانیان لە وڵاتانێکی وەک لوبنان ئۆردۆن و سووریایان بەرپەرچ دایەوەو پێداگریشیان کرد لەسەر گەڕانەوەیان بەپێی بڕیارنامەی ١٩٤ی لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.

هەروەها هەر لەمیانەی ئەوکۆبوونەوەدا بابەتی دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین و ڕزگارکرانی ناوچە داگیرکراوەکانی لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن لە فەلەستین و بەرزایەکانی گوڵانی سووریاو غەور لە ئۆردۆن و کێڵگەکانی شەعبا لە لۆبنانیان پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری ئیرنا ناسیف حیتای وەزیری دەرەوەی لوبنان ئەمڕۆ لەمیانەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە شاری جەددەی سعوودیا  وتی : بەڕێوەبردنی پەسەندکراوەکانی کۆبوونەوەکەی بەیرووت لەبەر ئەوە چارەسەرسازە کە پشت ئەستوورە بە گرێبەستی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە .

ناسیف حیتا پێداگری کرد کە کە پیلانی دان و ستانی سەدە کێشەو ڕەنگدانەوەی زۆری لەئاستی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و سەرانسەری جیهان دا پێک هێناوە.

شالیاری دەرەوەی لوبنان بە ڕاشکاوی وتی :  دانووستانی سەدە بڕگەو ناوەرۆکی پەیماننامەو بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێویستی بەفەرمی ناسینی مافی دەسەڵاتداری گەلی فەلەستین بەسەر وڵاتەکە خۆی دا پێویستی گەڕانەوەی پەرتەوازەو دەربەدەرەکانی بۆ نیشتمانی خۆیان لەنێو دەبا .

بە فەرمی ناسینی قودس وەک پێتەختی ڕژیمی زایونی و دانی ٣٠ لەسەدی لێواری ڕۆژئاوای ڕوباری ئۆردۆن بە ئیسڕائیل و دژایەتی لەگەڵ گەڕانەوەی دەربەدەرە فەلەستینیەکان بۆ وڵاتەکەیان و چەک کردنی بەتەواوەتی فەلەستین بەشێک لە گرینگترین بڕگەکانی پیلانی دانووستانی سەدەیە.