شوبات 04, 2020 14:25 Asia/Tehran
  • وشداری ڕێکخراوی جیهانیی خۆراک سەبارەت بە باروودۆخی ئاوارە یەمەنییەکان

ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانیی خۆراک رایگەیاندووە هەزاران شاروومەندی یەمەنی دوابەدوای تەشەنەی شەڕ و پێکدادانەکان ئاوارە بوونە و پێویستیان بە یارمەتیی خێرا هەیە.

 بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ بەرنامەی جیهانیی خۆراک سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان پێی داگرت دوابەدوای تەشەنەی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە پارێزگاکانی سەنعا، مەئاریب و جەوف هەزاران یەمەنی ناچار بوونە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بێڵن و ئاوارە ببن .

ڕێکخراوی بەرنامەی جیهانیی خۆراکیش رایگەیاندووە ئەم ناوەندە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا  ژەمی خواردنی خێرا و ئامادە بریتی لە خۆراکی نێو قوتوی لە نێو نزیکەی ٢٥٠٠ بنەماڵەی تازەئاوارەی یەمەنی لە ناوچەکانی "نیهم" ، "مەئاریب" و "جەوف" بڵاو کردۆتەوە.

عەرەبستان و  هاوپەیمانەکانی لە مارسی ٢٠١٥ـەوە لە هاوپەیمانییەکدا بە داکۆکیی ئەمریکا، پەلامارێکی بەربڵاوی دژ بە یەمەن دەست پێ کردووە کە بە هۆی ئەو شەڕەوە تا ئێستا هەزاران یەمەنی کوژران و بە پێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، قات و قڕی لەم وڵاتە بووە بە گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە جیهاندا.

سەرپەیڤ