پێداگریی سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە سەر مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان
سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بە پێداگری لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ زێد و وڵاتی باو و باپیرانیان، وشداری دا لە حاند هەوڵدان بۆ نیشتەجێ کردنی هەمیشەییان لەو وڵاتانەی کە وەریانگرتوون.
ئیسماعیل هەنییە" سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ "میشێل عەون"ی سەرۆک کۆمار، "حەسان دیاب"ی سەرۆک وەزیران و "نەبی بێری" سەرۆک پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە گەڵاڵەی ئەمریکایی _زایۆنیی "سەودای سەدە" بەتایبەت مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بیر و ڕای گۆڕییەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ نەبی بێری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان بەرەنگاربوونەوەی گەڵاڵەی سەودای سەدەی بە پێویست زانی بۆ پتەوتر بوونی یەکێتی و یەگرتنەوەی نیشتمانی و خۆڕاگری دژ بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێشەممەی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە کۆشکی سپی پەردەی لادا لە سەر پرۆژەی ئەمریکایی "سەودای سەدە".
سەودای سەدە گەڵاڵەیەکی نوێ لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوەیەوە کە ئامانجی تیابردنی مافەکانی گەلی فەلەستینیە؛ ئەو گەڵاڵەیە بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستان ئامادە کراوە. ئەم گەڵالەیە، قودس پێشکەشی ڕژێمی زایۆنی دەکات و ڕێگای خەبات لە سەر هێزەکانی خۆڕاگری دادەخات و ئاوارە فەلەستینییەکان لە مافی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان بێوەری دەکات. درانی ٣٠%ی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن بە ئیسراییل لە بڕگەکانی دیکەی ئەو گەڵاڵە دزێوەیە.
بە پێی ئەم گەڵاڵەیە؛ فەلەستین تەنیا خاوەنی ئەو ناوچانەی دەبێ کە لە کەرتی ڕۆژاوای ئەردەن و کەرتی غەززە بۆی ماوەتەوە. هەموو گرووپ و کۆتلە فەلەستینییەکان نەیارەتیی ڕاشکاوانەی خۆیان دژ بەو گەڵاڵەیە ڕاگەیاندووە. زۆرێک لە وڵاتان، کەسایەتییەکان، کاربەدەستانی سیاسی و ئایینیی سەرانسەری جیهانیش بەتایبەت موسڵمانان ئەو گەڵاڵەیان ئیدانە کردووە.