شوبات 04, 2020 16:28 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر پارێزگای سەنعای یەمەن

فڕۆکەشەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی ناوچەی " نێهم " لە باکووریز ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەنعای پێتەختی یەمەنیان بوردمان کرد .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  فارس  فڕۆکە شەڕکەرەکانی   هاوپەیمانی سەعوودی  ڕۆژی  سێشەمە  لە  سێ جاردا  ناوچەی " نێهم " یان  دایە بەر پەلامار  کە بووە هوی خەسار گەیاندن بۆ سەر  ئەو ناوچە . خولی نوێ  بوردمانی  هاوپەیمانی  سەعوودی  هاوکات  لە گەڵ  ئوپڕاسیونی  ئەندامانی  سەر بە  دەوڵەتی  دەس لە کار کشاوەی  مەنسوور هادی  لە ناوچەی  " نێهم "  لە دوو هەفتە  لەمەوبەرەوە  دەسپێکراوە . ئەگەرچی  ئەو  ئوپڕاسیونە  هاوڕێ بوو  لە گەڵ  شکستی قورسی  هاوپەیمانی  سەعودی   و بووە هوی  ئەوەی  کە  تا ناوچەی "  نێهم " دوای چوار ساڵ  لە دەستی هێزەکانی  ئەرتەش و ئەنساڕوڵا دابێت  بەڵام  پەلامارەکان  هەروا  درێژەی  هەیە .هەواڵێکی  دیکە  ئەوەیە  کە  هەمارێکی  تەقەمەنی  سەر بە ئەندامانی  سەر بە دەوڵەتی  دەس لە کار کشاوەی  مەنسوور  هادی  لە  پارێزگای مەئاریب  تەقیەوە . تێکهەڵچوون  لە نێوان  هێزەکانی  ئەنجومەنی  ئینتقالی  باشووری  یەمەن  لە  ژێر  لاگری  ئیمارات  لە گەڵ هێزەکانی  دەس  لە کار کێشاوە ی عەبد ڕەبە مەنسوور  هادی  سەر بە عەرەبستان  لە شەش  مانگ لەمەوبەرەوە  دەسپێکراوە .

سەرپەیڤ