بریندار بوونی لانیکەم ١٤ زایونی لە قودسی داگیرکراودا
لە ھەڵمەتی تاقمە فەلەستینییەکان دا لانیکەم ١٤ لەشکریی زایونی بریندار بوون.
بە پێی نووسینی ڕۆژنامەیەکی چاپی ڕژێمی زایونی، لەشکریانی زایونی بە ھۆی ترۆمبیلەکانی کۆمەڵێک لە فەلەستینییەکان درانە بەر کە ھەر ھەموو سەر بە تیپی «گولانی» ناسراو بە تیپی ژمارە یەکی سوپای ئیسرائیل بوون.
بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی ئێمێرجێنسیی رژێمی زایونی، ئەو لەشکریانەی کە لەم ھەڵمەتەدا بریندار بوونە، گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو ڕەوشتی یەکێکیان شپرزەیە.
ھێشتا ھیچ کەس و یان ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم ھەڵمەتەی نەگرتووەتە ئەستۆو لەشکریانی ڕژێمی زایونی خەریکی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی ھۆکارو یان ھۆکارانی ئەم ھەڵمەتە دژی زایونییە.
ڕۆژنامەی «یەدیعوت ئاحارانۆت»یش نووسیویەتی: لەشکریانی زایونیی تیپی «گولانی» خەریکی گەڕانەوە لە ڕێ و ڕەسمێک بوونە.
جێگای ئاماژەیە کە لەشکریانی تیپی «گولانی» بۆ ئەرکی گرینگ و تایبەتی بەکار دەھێندرێن.