پەسەندکرانی بەرنووسی ڕاگەیەندراوی فەرمی دەوڵەتی لوبنان
لیژەنە٢٠ کەسیەکەی دەوڵەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەرنووسی ڕاگەیاندراوی فەرمی دەوڵەت بەمەبەستی ئاراستەکردنیی بە پەرلەمان بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە پەسەند کردووە.
"منال عەبدولسەمەد" وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان رۆژی پێنجشەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵنێران لە بەیروت گوتی: "میشێل عۆن" سەرۆک کۆماری لوبنان لە دانیشتنی ئەمرۆی دا خوازیاری گەڕانەوەی پەناخوازانی سوری دانیشتووی لوبنا ن بۆ وڵاتەکەیان بووە و ئەم برگەیەیش لە بەیاننامەی دەوڵەت دا پەسەند کراوە.
لەبەیاننامەی فەرمی دەوڵەتی لوبنان لە سەر چاکسازی دەزگەی دادەڤانی و پشتگری لە سوپای نیشتمانی ئەم وڵاتە جەخت کراوەو و باسی ئەمەیس کراوە ئەرتەش هیمای یەکێتی لە نێوان هەموو گرووپەکانی نیشتمانییە. لە بەرنووسی بەیاننامەی فەرمی دەوڵەتی لوبنان لە هێزەکانی سەربازی و ئاسایشتی بۆ دابینی ئاسایشتی خۆپیشاندەران و دەستەبەری سەلامەتی ئەوان پشتگری و جەختی لەسەر کراوە و خەڵکیش بەڕاشکاوی ویستەکانی خۆیان راگەیاندووەکە گرنگترینییان پێکهاتنی دەوڵەت بە وەزیرانی پسپۆر،سەربەخۆ و خاوەنی شیاوەتی و تایبەت مەندییەکانی شارومەندی خواز ا یاسا خوازە تابتوانێ دادگەری کۆمەڵایەتی و پەرەی ئابووری بە خەڵات بهینێت.
خستنە گەڕی دەوڵەتی ئیلیکترۆنیک، لەناو بردنی ئەنجوومەنە جۆر بە جۆرەکان، کۆنتڕۆڵی قەیرانی دراوی و شەفافییەت لە حسێبەکانی بانکی ناوەندی لە مێحوەرەکانی بەیاننامەی نەخشەی ڕێگای دەوڵەتی تازەی لوبنانە.