مەحموود عەباس : قودس پێتەختی هەتاهەتایی فەلەستین"ە
بەرپرسی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە قودس پێتەختی هەتاهەتایی فەلەستینە
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەلەستینی وەفا مەحموودی سەرۆکی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین سەرلەئێوارەی دوێنێ لەکۆڕی نوێنەرانی کۆمەڵگەی شارستانی فەلەستین جێگیر لە شاری ڕاموڵڵا وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە هێنرانە بەرباسی دانووستانی سەدە وەک ڕاگەیەندراوی بالفووری بریتانیایە وتی : بەقەد سەرەسووژنێک پاشگەز نابینەوە لە مافی گەلی فەلەستین کە لە مافیاسای نێودەوڵەتی دا بە فەرمی ناسراوە.
مەحموود عەباس وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە خەباتی هەنووکە بەهۆی پیلانگێری دانووستانی سەدە دوایین خەباتی لەچەشنی خۆی دا نابێ وتی : ئەوەی کە لە ڕاگەیاندراوەکەی بالفووری ساڵی ١٩١٧ دا وتراوە هەر هەمان ئەو شتەیە کە ئێستا بەنێوی دانووستانی سەدە ئاراستەی گەلی فەلەستین دەکرێ.
ڕاگەیاندراوی بالفوور لەلایەن ئارتۆر جیمز بالفۆری وەزیری ئەوکاتی کاروباری دەرەوەی بریتانیاوە لە ڕۆژی دووی نوامری ساڵی ١٩١٧ی زایینی ڕوو لە واڵطر ڕووتشیڵدی ڕامیارکاری بەڕەگەز جوولەکە و کەسایەتی ناسراوی زایونیستی نووسراوەو تێیدا بەڵێنی پێکهێنانی نیشتمانێکی جوولە لەنێو خاکی فەلەستین بە جوولەکەکان دراوە، لەدوای دەرکرانی ئەو ڕاگەیاندراوە کۆچی بەربڵاوی جوولەکەکان بەرەو خاکی دیرۆکی فەلەستینیەکان دەستی پێ کرد.
بەفەرمی ناسرانی قودس وەک پێتەختی ڕژیمی زایونی و درانی سی لەسەدی لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن بە ئیسڕائیل و دژایەتی لەگەڵ پەرتەوازەو دەربەدەرە فەلەستینیەکان بۆ وڵاتی خۆیان و چەککرانی بەتەواوی فەلەستینیەکان بەشێکە لە بڕگەکانی ئەو گەڵاڵە شەرمەزارانەیە.