چاوپێکەوتن و راوێژی سەرۆک پەرلەمانەکانی عێراق و کوێت
شوبات 08, 2020 13:54 Asia/Tehran
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بۆ ئامادەبوون لە سیهەمین کۆنفڕانسی نائاسایی یەکیەتی پەرلەمانە عەرەبیەکانی سەردانی ئەردەنی کردووە ، چاوی کەوت بە هاوشانی کوێتی خۆی و لەم دیدارەدا دوو لایەن دەستیان دایە لێکدانەوەی پرسەکانی ناوچەکە .
بە پێی راپۆرتی سۆمەریە نیوز ، دوو لایەن سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و جیهان و بیروڕایان گۆڕیەوە .
غانم و حەڵبووسی لەم دیدارەدا هەروەها دۆزی فەلەستین و گەڵاڵەی ئاشتیی ئەمریکا ناسراو بە سەودای سەدەیان تاووتوێ کرد .
سەرۆک پەرلەمانەکانی پەرلەمانی کوێت و عێراق دوانیوەڕۆی هەینی لە گەڵ شاندێک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی نائاسایی کۆمکاری عەرەبی لە بارەی گەڵاڵەی دوناڵد تڕەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا ناسراو بە رێککەتنی سەدە گەیشتە عوممان .