نەبی بێری: سەودای سەدە، گەڵاڵەی شەڕە نە ئاشتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i376454-نەبی_بێری_سەودای_سەدە_گەڵاڵەی_شەڕە_نە_ئاشتی
سەرۆک پەرلەمانی لوبنان گەڵاڵەی سەودای سەدەی بە مامەڵەی بەرتیل و زیللە وەسف کرد و وتی ئامانجی ئەم گەڵاڵەیە تیا بردنی فەلەستینە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2020 05:28 Asia/Tehran
  • نەبی بێری: سەودای سەدە، گەڵاڵەی شەڕە نە ئاشتی

سەرۆک پەرلەمانی لوبنان گەڵاڵەی سەودای سەدەی بە مامەڵەی بەرتیل و زیللە وەسف کرد و وتی ئامانجی ئەم گەڵاڵەیە تیا بردنی فەلەستینە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "نەبی بێری" سەرۆک پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی یەکێتی پەرلەمانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری ئەمانی پێتەختی ئەردەن وتی: گەڵاڵەی سەودای سەدە گەڵاڵەی شەڕە نە ئاشتی و ئەم گەڵاڵەیە مافی فەلەستینییەکان بە لەونێکی بێ وێنە بنپێ کردووە.

سەرۆک پەرلەمانی لوبنان ڕاشکاوانە رایگەیاند: سەودای سەدە بانگ بۆ چەک کردنی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە دەکات کە بانگهێشتی ئاشکرا بۆ قەڵاچۆ کردنی فەلەستینییەکانەوە و پەرلەمانی لوبنان هەموو بڕگەکانی ئەو گەڵاڵەیە بە ڕەت کراوە دەزانێ، لەبەر ئەوەی کە تەنیا دوو هۆکاری سەرەکی ئێمە لە فەلەستین نزیک دەکاتەوە و ئەو دوو هۆکارەیش یەکێتی و خۆڕاگرییە.

"حەموودە سەباغ" سەرۆک پەرلەمانی سووریایش بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گەڵاڵەی سەودای سەدە بوار خۆش دەکات بۆ جێبەجێ کرانی پیلانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورە یان نوێی ئەمریکا، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئۆمەتی عەرەبی بۆ شکست پێ هێنانی گەڵاڵەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبێ بژاردەی خۆڕاگری بەهێزتر بکەن.

سەرۆک پەرلەمانی سووریا بە پێداگری لە سەر پێویستیی هەڵوێست نواندنی کارتێکەری وڵاتانی عەرەبی بەرامبە بە کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسراییل لە پێناو تیابردنی مافەکانی وڵاتانی عەرەبی ڕاشیگەیاند؛ کردەوەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی هەڕەشە و مەترسییە لە سەر ئەمڕۆ و داهاتووی ئۆمەتی عەرەبی و پەرلەمانەکانی وڵاتانی عەرەبی دەبێ بەرەنگاری سووکایەتییەکانی ئەمریکا بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و  بایەخ نەدانی ئەم وڵاتە بەو یاسا و ڕێسایانە ببنەوە.

کۆبوونەوەی نائاسایی یەکێتیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی عەرەبی بە داخوازی فەلەستین ڕۆژی شەممە لە ئەمانی پێتەختی ئەردەن بەڕێوە چوو.