خۆپێشاندانی خەڵکی بەحرێن لە سەروبەندی نۆهەمین ساڵهاتی راپەڕینی 14 ی شوبات
خەڵکی بەحرێن شەوی رابردوو لە سەرووبەندی ساڵهاتی راپەڕینی 14ی شوبات لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆێشاندان .
خەڵکی بەحرێن لەم خۆپێشاندانەدا لە ژێر ناوی " لە رێبازی سەرکەوتندا " ، دروشمیان لە دژی رژێمی ئالی خەلیفە بەرز کردەوە و جەختیان کردەوە لەسەر درێژەی هەنگاونان بە ئاڕاستەی شۆڕشی ئەم وڵاتە .
بەحرێن لە 14 ی شوباتی 2011 وە شایەتی راپەڕینی جەماوەریی لە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە .
خەڵکی بەحرێن خوازیاری ئازادیی ، دامەزرانی دادوەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەرکاری رژێمێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیاندان بەڵام رژێمی ئالی خەلیفە بە یارمەتیی لەشکەریانی سعودی و فەرمانبەرانی ئاسایشیی ئیمارات ، ناڕەزایەتی جەماوەریی لەم وڵاتەدا سەرکوت دەکات .
رژێمی ئالی خەلیفە بۆ کپ کردنی ناڕەزایەتی خەڵکی بەحرێن ژمارێکی زۆر لە رابەرانی بەرهەڵستکاری گرتووە و بە دۆسیە سازیی ، بەندکرانی درێژخایەنی بۆ ئەوان بڕیوەتەوە .
بەحرێن وەک بچوک ترین وڵاتی رۆژاوای ئاسیا بەپێی راگەیاندنی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ زیاترین بەندکراوی سیاسی هەیە .