دێمەشق ڕوو لە زایۆنیستەکان؛ لەکاتی خۆی دا،وڵامی دەستدرێژی ئێوە ئەدەینەوە
وەزیریاری دەرەوەی سووریا بە جەختکردن لە سەر وڵامی گورچکبڕی دێمەشق بە دەستدرێژییەکانیی ڕژیمی زایۆنی ،جەختیکرد کەلە کاتی خۆی دا ،وڵامی ئەم پەلامارانە ئەداتەوە.
" فەیسەل میقداد" جیگری وەزیری دەرەوەی سوریا بە هەرەشەکانیی ڕژیمی زایۆنی لەمەر زۆرترکردنەوەی پەلامارەکان بۆ سەر خاکی سوریا بەبیانووی ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران ، وڵامی دایەوە.
"نەفتالی بینێت" وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی لەمدواییە بانگەشەی کردبوو کە سوریا دەکاتە ڤییەتنامی ئێرانییەکان، و ئامانجی ئەم ڕژیمەی وەدەرنانی هێزە ئێرانییەکانە زانیوە لە سوریا لەماوەی ساڵێک دا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامادەبوونی مۆستەشاری سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا، لە سەر داوای دەوڵەتی یاسایی سوریا بووە. مێقداد لە پەراوێزی جەژنی سەرکەوتنی شۆرسی ئیسلامی ئێران کەلە باڵوێزخانەی تاران لە دێمەشق دا بەڕێوە چوو، بە ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریا گوتی کە ڕژیمی زاینی دەبی وریا بێت و بزانێت سوریا بەرامبەر زۆڵم بێدەگ نامینێتەوە.
ئەو بە هێنانەئارای ئەم بابەتە،گوتیشی: کاتی ئەمە گەییشتووە کە ئیسرائیل بزانێت سوریا لەکاتی خۆی دا وڵامی هەموو ئەم دەستدرێژیانە ئەداتەوە. هەر لەم پێوەندییە "ئەیمەن سووسان" جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەبوونی تورکیا لە سوریای بێ ڕەزامەندی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتەی وەک دەستدرێژکاری زانیوە کە دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە ەهموو ئامرازەکان لە بەرامبەری دا خۆڕاگری بکەین.
سووسان جەختی کرد لە سەر پێویستی دەرکردنی هێزەکانی بیانی بەتایبەتی هێزەکانی تورکیا لە سوریا ،بەڕاشکاوی گوتیشی: ڕژیمی تورکیا لە دەستپێکی قەیران،لە دژی سوریا پیلانگێری کردووە و لاگری سەرەکی ترۆریسم بووە . ئەرکی ئێمەیش ئەمەیە کە بۆ دەستەبەری ڕێزگرتن لە دەستەڵاتداریەتی وڵاتی خۆمان چالاکی بکەین و کۆتایی بدەین بەهەر چەشنە ئامادەبوونی بیانی.