مەرجی هەرێم بۆ پشتیوانی له حکومهتی داهاتووی ئێراق
مهسرور بارزانی، سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، دهبێت حکومهتی نوێ پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.
ەمڕۆ سێشەممە 2020/2/11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە جێی رەزامەندی زۆرینەی خەڵکی عێراق بێت و پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە پشتیوانیی لە حکومەتێک دەکەین کە پابەندبێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.